Description
نووسەران و هونەرمەندانی هەر نەتەوەیەک لە ڕێگای بەرهەمەکانی خۆیانەوە تێدەکۆشن هەتا پێیان دەکرێت نەتەوەی خۆیان زیاتر پێش بخەن و کەسایەتییه نیشتمانییەکانیان لە بەرهەمەکانیاندا بۆ وێنە پاڵەوانێکی نەتەوەیی بە خوێنەران و بیسەران بناسێنن. ئەم جۆرە کارە ئەدەبییانە زیاتر لە لای نووسەری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا باوە و لە وڵاتانی ڕۆژاودا نووسەران زیاتر بیر لە ناوەرۆکی بەرهەمەکان دەکەنەوە. بە هەمان شێوەی نووسەرانی وڵاتانی ڕۆژهەڵات، نووسەری کوردیش کەمتر تخونی گێڕانەوەی ئەو ڕووداوانەی که تاکی کورد بە تایبەت ژنان دەستدرێژیان کراوەتە سەر کەوتووە و ئەم کارە لە ناو نووسەرانی کورددا تا ڕادەیەکی زۆر بڤە یان نامۆیە. لەم ڕۆمانەشدا کۆمەڵێک ژن بوونەتە قوربانی و ڕەنگە زۆر کەس پێی دڵگران بن و لایان قورس بێت کە ژنی کورد لە هەندێک شوێن بووەتە ئامراز و لە لایەن دوژمنەوە دەستدێژی کراوەتە سەر. سەیرکردنی ئەم ڕووداوانە بەم چاویلکەیەوە، داپۆشین و شاردنەوەی جنایەتی دوژمنە و بەپێچەوانەوە دەبێت ئەوان وەک قوربانیی و تەنانەت پاڵەوانی ئەم ڕووداوانە باس بکرێن کە بۆ پاراستی ژیانی کەسانی دیکە خۆیان فیدا و قوربانیی کردووە. لێرەدا من ئەو کەسانە بە باڵندەی ئەفسانەیی قەقنەسەوە دەشوبهێنم. تەنانەت پاش وەرگێڕانی ئەم ڕومانە پێم وا بوو کە قەقنەس باشترین ناوە بۆ ئەم ڕۆمانە. بەڵام کاتێک هێز و کۆڵنەدان و خەباتگێڕی “شەماڵ”م لە ڕۆمانەکەدا بینی بڕیارم دا کە ناوەکەی لە “پاسەوانی بەندیخانە”وە بگۆڕم بۆ “شەماڵ، ئەو کچەی کۆڵی نەدا”.
Reviews
There are no reviews yet.