Description
جەماڵ نەبەز هۆشیارانە و هەستیارانە و بە شێوازێکی مۆدێرن، بیری نەتەوەخوازی لەزەینی مرۆڤی کورددا چەسپاند و بناخەی بیری نەتەوەیی کوردی پتەو کرد و ئەو ئەندێشەی بە شێوەی زانستییانە و سەردەمیانە بۆ ئێستا و بەرەی داهاتوو، بە دەروەستییەکی کەموێنەوە خەمڵاند. ئەم خوێندنەوە مێژووییە کورتە، تەنیا گێڕانەوەیە کە مێژوویی ڕووت نییە، بەڵکوو خوێندنەوەیەکی مێژوویی، سیاسییە، کە تێیدا پرسی کورد بەباشی بەرجەستە کراوەتەوە و سەرنجی بەرامبەرەکەی بۆ لای دۆخی زاڵی زۆڵی سەپاو بەشەر نەتەوەی کورددا ڕاکێشاوە و لە دۆخی خوازراویی لە پەراوێزخراو ئاگاداری کردۆتەوە.
Reviews
There are no reviews yet.