نووسەران و هونەرمەندانی هەر نەتەوەیەک لە ڕێگای بەرهەمەکانی خۆیانەوە تێدەکۆشن هەتا پێیان دەکرێت نەتەوەی خۆیان زیاتر پێش بخەن و کەسایەتییه نیشتمانییەکانیان لە بەرهەمەکانیاندا بۆ وێنە پاڵەوانێکی نەتەوەیی بە خوێنەران و بیسەران بناسێنن. ئەم جۆرە کارە ئەدەبییانە زیاتر لە لای نووسەری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا باوە و لە وڵاتانی ڕۆژاودا نووسەران زیاتر بیر لە ناوەرۆکی بەرهەمەکان دەکەنەوە. بە هەمان شێوەی نووسەرانی وڵاتانی ڕۆژهەڵات، نووسەری کوردیش کەمتر تخونی گێڕانەوەی ئەو ڕووداوانەی که تاکی کورد بە تایبەت ژنان دەستدرێژیان کراوەتە سەر کەوتووە و ئەم کارە لە ناو نووسەرانی کورددا تا ڕادەیەکی زۆر بڤە یان نامۆیە.